نێوەندگیر
هەرچەندە لەوانەیە بێدەنگ یان سادە دەربکەون، بەڵام ئەو کەسانەی کەسایەتی INFP ەیان هەیە(نێوەندگیرەکان) لە ناخیاندا ژیانێکی چالاک و بە سۆزیان هەیە. داهێنەر و خەیاڵاوین، بە دڵخۆشیەوە خۆیان لە خەیاڵدا وندەکەن و لە مێشکیاندا هەموو جۆرە چیرۆک و گفتوگۆیەک دادەهێنن. INFPیەکان بە هەستیاریان ناسراون – ئەم کەسایەتیە دەکرێت کاردانەوەی سۆزداری قووڵی هەبێت بۆ مۆسیقا، هونەر، سروشت و کەسانی دەوروبەری. ناسراون بەوەی زۆر بەسۆزن و نۆستالیژین، زۆرجار یادگاری تایبەت و بیرەوەری هەڵدەگرن کە ڕۆژەکانیان ڕووناک دەکاتەوە و دڵیان پڕبدەکات لە خۆشی.
ئایدیالیست (نمونەیی) و هاوسۆزن، ئەو کەسانی کەسایەتی INFP یان هەیە، ئارەزووی پەیوەندی قووڵ و ڕۆحی دەکەن، هەست دەکەن مەبەستی بوونیان یارمەتیدانی کەسانی دیکەیە. ڕەنگە هەندێک جار بەهۆی خێرا پێشکەوتن و کێبڕکێی کۆمەڵگا هەست بە تەنیایی بکەن، هەست بکەن لەلایەن چواردەورەکانیانەوە تێبینی ناکرێن و بێ ئامانجن لە جیهانێکدا، کە وا دەردەکەوێت بەها بە تایبەتمەندیانە بێهاوتاکانیان نادات. هۆکاری ئەمانەش بریتییە لەوەی INFPەکان پڕن لە هەستیاری و داهێنان، کە وا دەکات توانایەکی بێوێنەیان هەبێت بۆ پەیوەندی قووڵ و دەستپێکردنی گۆڕانی ئەرێنی.
هەموو زەردێک ئاڵتون نییە، هەموو گەڕۆکێک ونبوو نییە، بەهێزی ڕاستەقینە بە تێپەڕبوونی کات لەناوناچێت، ڕەگە قووڵەکان با هەڵیان ناکەنێت
خەڵاتی هاوسۆزی
کەسایەتی INFP زانخوازییەکی ڕاستگۆیانەیان هەیە دەربارەی قووڵای سروشتی مرۆڤ. لە ناخ و دەروونیان ورد دەبنەوە و بە باشی لەگەڵ بیر و هەستەکانیان دەگونجێن، بەڵام دەیانەوێت لە کەسانی دەوروبەریشیان تێبگەن. INFPەکان میهرەبانن و بڕیار لەسەر کەسانی دیکە نادەن، هەمیشە ئامادەن بۆ گوێگرتن لە چیرۆکی کەسێکی دیکە. کاتێک کەسێک دڵی بۆیان دەکاتەوە یان ڕوو لە ئەوان دەکات بۆ دڵنەوایی، هەست دەکەن ڕێزیان لێ گیراوە کە گوێگر و یارمەتیدەربن.
جج
دەربڕینی ڕاستی خۆیان
کەم شت کەسایەتیەکانی INFP زیاتر ناڕەحەت دەکات لە وانمایکردن بە کەسێکی تر. لەگەڵ هەستیاریان و پابەندبوونیان بە ڕەسەنایەتی، کەسانی خاوەن ئەم جۆرە کەسایەتیە مەیلیان هەیە ئارەزووی دەرفەت بۆ دەربڕینی داهێنەرانەی خۆیان بکەن. سەرسوڕهێنەر نیە، کەواتە، کە زۆر INFP ناسراو شاعیر، نووسەر، ئەکتەر و هونەرمەندن. ناتوانن خۆیان بگرن لە بیرکردنەوە لە مانا و مەبەستی ژیان، خەونبینین بە هەموو جۆرە چیرۆک، بیرۆکە و ئەگەرەکان لە ڕێگادا.
لە ڕێگەی ئەم وێنە خەیاڵیانەوە، ئەم کەسایەتیە ڕۆحیانە دەتوانن سروشتی ناوەکی خۆیان و شوێنیان لە دنیادا کاوێژ بکەن. لە کاتێکدا ئەمە تایبەتمەندیەکی جوانە، INFPەکان هەندێک جار مەیلێکیان هەیە بۆ خەیاڵکردن و خەونبینین لەجیاتی کردەوە. هەندێک جار، ئەم کەسایەتیانە لەوانەیە بە توندی لە مێشکی خۆیاندا لەگەڵ خۆیان گفتوگۆ بکەن، بەربەرەکانێ لەگەڵ بژاردەکانیان بکەن هەتا دوا ساتی مومکین. بۆ دوورکەوتنەوە لە هەستکردن بە بێزاری، ناتەواوی یان ناتوانی، INFPەکان پێویستە دڵنیا بن کە هەنگاوی بڕیاردەر دەنێن بۆ گۆڕینی خەون و بیرۆکەکانیان بۆ ڕاستی.
گەڕان بەدوای بانگەوازێک
کەسانی خاوەن ئەم جۆرە کەسایەتیە مەیلیان هەیە هەست بە بێ ئاراستەیی یان گیرخواردن بکەن هەتا پەیوەندی لەگەڵ هەستێکی مەبەست بۆ ژیانیان دروست دەکەن. بۆ زۆرێکیان، ئەم مەبەستە پەیوەندی بە بەرزکردنەوەی کەسانی ترەوە هەیە. هەرچەندە دەیانەوێت یارمەتی هەر کەسێک و هەموو کەسێک بدەن، کەسایەتیەکانی INFP پێویستە وزە و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە – ئەگینا، دەتوانن ببن بە ماندوو.
خۆشبەختانە، وەک گوڵ لە بەهاردا، داهێنان و ئایدیالیزمی INFPەکان دەتوانێت تەنانەت دوای تاریکترین وەرزیش بگەشێتەوە. هەرچەندە دەزانن دنیا هەرگیز تەواو نابێت، هێشتا گرنگی بە باشترکردنی دەدەن بە هەر شێوەیەک بتوانن. ئەم باوەڕە بێدەنگە لە کردنی شتی ڕاست لەوانەیە ڕوونکردنەوەی ئەوە بێت بۆچی کەسایەتیەکانی INFP زۆرجار دڵسۆزی، میهرەبانی و جوانی لە هەر شوێنێک بڕۆن هاندەدەن.